سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

خاوەن زەوییەكانی 8ی حەسارۆك سوپاسی سەرۆكی حكوومەت دەكەن

نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی 8ی حەسارۆك لە شاری هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لەبەرامبەر جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەكانیان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی 8ی حەسارۆك كرد كە بە چەپكەگوڵی سوپاسگوزارییەوە هاتبوون تا پێزانینی خۆیان بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەرببڕن كە بەڵێنی گەیاندنی خزمەتگوزاری پێ دابوون و بەڵێنەكان جێبەجێ كران.

هەر لەو سەردانەدا، نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی 8ی حەسارۆك سوپاسی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریان كرد كە ڕێنمایی بۆ مۆڵەتی دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو دەركرد كە ئەمە داخوازییەكی بنچینەیی ئەو خاوەن زەوییانە بووە.

رۆژی یەكشەممەی رابردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕوونكردنەوەی بۆ سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی هەموو شار و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستانی ناردووە و تێیدا ئەو مەرجانە خراونەتە ڕوو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە مۆڵەتی دروستكردنی خانوو لەسەر زەویی دابەش دوو سوودمەند بن