فەرماندەیەکی پێشووی ناتۆ ترسی لەشەڕی ئۆکرانیا هەیە

فەرماندەی پێشووی هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ، جەنەراڵ هاراڵد کویاتی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ململانێی ئۆکرانیا دەبێتە گەورەترین کارەساتی سەدەی ئێستا.

جەنەراڵ هاراڵد کویات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “دی وێڵتوچ” گوتی: “ترسێکی زۆر گەورەم هەیە لەوەی شەڕی ئۆکرانیا ببێتە گەورەترین کارەساتی سەدەی بیست و یەک.”

کویات گلەیی لە دەسەڵاتی ئۆکرانیا کرد و دەڵێت: دەسەڵاتی ئێستای کیێڤ دەیەوێت درێژە بە دوژمنایەتییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بدات، لە هەمان کاتدا چاوپۆشی لە خواستی گەلەکەی دەکات بۆ ڕاگرتنی ئەو خوێنڕشتنە، هەروەها کیێڤی بە ئەڵمانیای نازی بەراورد کرد.

ئەو فەرماندەی پێشووی هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ ڕوونیشی کردەوە: “لە ڕاستیدا گەلی ئەڵمانیا نەیاندەویست شەڕی جیهانی دووەم هەڵبگیرسێت. بەڵام دەسەڵاتدارانیان ئەوەیان کرد، ئەمڕۆ ئێمە بەتەواوی لەم دۆخەداین، گەلی ئۆکرانیا ئاشتی و دانوستانیان دەوێت.

ماوەی سەرۆکایەتی ڤلادیمێر زێلێنسکی لە 20ـی ئایاری 2024، کۆتایی هات. پێش ئەوە زێلێنسکی ڕێکارەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە.

ھەواڵی زیاتر