ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نن، بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ سنووره وشكانییه‌كانیان به‌هۆی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن داده‌خه‌ن، ئه‌و بڕیاره له‌مڕۆ 25 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2021 جێبه‌جێ بكرێت.
روحوڵڵا له‌تیفی، گوته‌بێژی پۆلیسی گشتی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوو سنووره وشكانییه‌كان له‌به‌رده‌م گه‌شتیارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن، وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی و رێگریكردن له بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن.
له‌تیفی راشیگه‌یاند، جوڵه‌ی بازرگانی و ئابووری له‌ماوه‌دا ئاسایی ده‌بێت و گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن، ته‌نیا سنووری وشكانی و ده‌روازه‌كان به رووی گه‌شتیاران داده‌خرێن.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، سنووره وشكانییه‌كانی ئێران له‌به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له توركیا، عێراق، ئه‌فغانستان، ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا و پاكستان داده‌خرێن.
گوتیشی:” هاتوچۆكردن ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه ئاسایی ده‌بێت كه هه‌ڵگری كارتی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی بن، یاخود ڤیزای خوێندن و ته‌ندروستی و بازرگانیان هه‌بێت”.
له چه‌ند رۆژی رابردوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئۆمیكرۆنی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
.

