شوێنە گەشتیارییەکانی گەلی ئاکۆیان لە ڕواندز ڕێکدەخرێنەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

دوای تەواو بوونی پڕۆژەی قیڕکردنی ڕێگەی ئاکۆیان بۆ گوندی فەقیان، تەواوی شوێنە گەشتیارییەکانی گەلی ئاکۆیان لە سنووری قەزای ڕواندز ڕێک دەخرێنەوە، بۆ ئەوەی سیمایەکی جوانتر بە ناوچەکە ببەخشیت.

پارێز یوسف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز، ڕایگەیاند: دوای تەواو بوونی پڕۆژەی قیرکردنی ڕێگەی ئاکۆیان بۆ گوندی فەقیان، تەواوی شوێنە گەشتیارییەکانی گەلی ئاکۆیان ڕێک دەخرێنەوە، بە هەڵگرتنی زێدەڕۆییەکان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی گەشتوگوزار.
وتیشی: دەبێ تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان مۆڵەتی ڕێگەپێدانی گەشتیاریی دەربهێنن و دروستکردنی کەپری گەشتیاریی و ڕێکخستنەوەی شوێنەکان بەپێی ڕێنماییەکانی گەشتوگوزار بێت، بۆ ئەوەی سیمایەکی جوانتر بە ناوچە گەشتیارییەکە ببەخشیت.
گەلی ئاکۆیان، سەر بە قایمقامیەتی قەزای ڕواندزە، بە دووری (١١)کم لەسەنتەری قەزاکە دوورە، هەروەها (١٢٧)کم لە هەولێری پایەتەختەوە دوورە، نزیکەیی (٩٨٠)م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بە زۆری ڕێژەی داروبارەکەی ناسراوە وەک (گوێز، هەرمێ، قەیسی، هەنار). بە گشتی کەش و هەوایێکی خۆش و فێنکی هەیە، بویەش لە هاویناندا خەڵکی زۆر ڕووی لێ دەکەن بە مەبەستی گەشت و سەیران.

ھەواڵی زیاتر