سیریل فەتاح گۆرانییەکی نوێ بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سیریل فەتاح، گۆرانییەکی نوێی خۆی بەناوی “نەفرەت” لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەند سیریل فەتاح، بەرهەمە نوێیەکەی لە نووسینی کەنار بێباکە، ئاریۆس کاری میزیک و ئەرجمێنتی بۆ کردووە، ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن رۆژ کەریم بۆی دانراوە.
ئەوە نوێترین گۆرانی سیریلە و بەدڵ پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات، هیوادارە ئەو گۆرانییە نوێیەی بەدڵی هەموو هەوادارەکانی بێت و چێژی لێ ببینن.
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سیریل فەتاح، خەڵکی شاری سلێمانییە و نیشتەجێی سویدە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە و نوێترین گۆرانیشی بەناوی “نەفرەت” بڵاوکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر