هۆکار چییە لە دونیای ئەمڕۆدا ژینگەی دەروونیمان شێواوە ؟

گۆهدار شکری ئاکرەیی

ئەگەر ئێمه بەوردی چاوێک لە نێو نەتەوەکان و ووڵاتە جۆراوجۆرەکانی ئەم سەردەمە بخشێنینەوە تێبینی ئەوە دەکەین، زۆرینەی زۆری بیرکردنەوەو بڕیارەکانیان له پێناو گەشەسەندن و سەلامەتی ژینگەی دەروونی مڕۆڤدان،کە لە بنەڕەتدا گرنگترین هۆکارە بۆ گەشەسەندنی توانای دەروونی نەک توانای جەستەیی مڕۆڤ. کەچی لەگەل هەموو ئەمانه دا هەندێك مشتومڕو تێکچوون و نەگونجان له نێو هەموو نەتەوەکانی جیهاندا بەدی دەکرێن، تا ڕادەیەکی زۆر خەلک ئەوەی هەبوونە و نەبوونە هەست بە ونبوون و بێ ئومێدی خۆیان دەکەن و هۆکارەکەش نازانن كه ئەم دۆخەش بووەتە واقعێک نەک دیاردەیەک بە تایبەتی له نێو ئەو نەتەوانەی پچڕاون لەگەل چەمکی هەستەکاندا، کە پێشکەوتنی تەکنەڵۆجیا شوێنی گرتۆتەوە کە دەرنجام ڕەنگدانەوەی بە شێوەیەکی نەرێنی لەسەر ژینگەی ده روونی خەلکەکەدا كردووه . هەر چەنده چەمکی هەستەکان پێوەرێکی تایبەتی بۆ دانەنراوه، بەلام مڕۆڤ لە هەمبەر هەر ڕەفتار و بڕیارێک لە ڕێگای هەستەکانیەوە درک بە ماناکانیەوە دەکات کە گوزارشت لەچیەوە دەکات، تا چەند لە پێناو هەستی تێرکردنی روحی مروڤایەتین یا پڕ لە هاندانی مڕۆڤن بۆ تاوان و کووشتن .چوونکە سرووشتی مرۆڤ له بنەڕەتدا جیاوازه له ئاژەلەكان به کەمێک جیاوازییه وه کەمەش نامینێ کاتێك بیرکردنەوەکان خالی بن له چەمکی هەستەکانەوە،یاخۆت ڕەچاوی هەستی مڕۆڤبوونی تیایدا بەدی نەکرابێت، چوونکە ئەوکاتە هیچ جیاوازییەکی نامێنێ لەگەڵ مرۆڤێکی ئالی یان زیندەوەرێکی دڕندە. ئەوەی زۆر پێویستە ئاماژەی پێبکرێت، لایەنی پێشکەوتنی عەولەمە و تەکنه لۆجیایه كه تا چەند کاریگەریی لەسەر تێرکردنی ئارامی ژینگەی دەروونی و روحی مڕۆڤایەتی هەیە ؟ لە وەڵامدا ناتوانین بڵێین نەخێر،چوونکە زۆر لە تەکنەڵۆجیەکان لەپێناو خزمەت و گەشەکردنی ژینگەی مڕۆڤایەتییەوە هاتونەتە کایەوەو کاری خۆی کردووە بە تایبەتی لە ڕووی تەندروستییەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر چەند عەولەمە و تەکنەڵوجۆیا پێشکەوتو وبن، بەگشتی سەلامەتی ژینگەی دەروونی له هیچ شوێنیكی دنیا روونادات و ناتوانرێت روحی مروڤایەتی تێربکرێت وەک جاران مڕۆڤ بەگشتی دڵی خۆشبێتەوە ! بۆ نموونە ئەوەتا لەم سەردەمەدا لە پیرۆزترین بۆنەکانیش چێژ نەماوە، کەچی جاران خەلک پێش چەند ماوەیه ک خۆی بۆ چەندین بۆنە ئامادە دەکرد . کەواتە ئەمانە هەمووی بۆ ئەوە ده گەڕێتەوە کە لەبنەڕەتدا چەمکی هەستەكان له باوەشی بیرکردنەوەو بڕیارەکان خۆی نابینێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە هەر گەشەسەندنێک بوونی هەبێت تاکه كه سیه نەک گەشەی کۆمەڵایه تی.کەواته یەک رێگەمان لەبەر دەمدایە تا پێیدا تێپەرین بۆ رزگارکردنی ژینگەی دەروونیمان، ئه ویش ئه مه یه كه پێویستە بە دروستی مامەله لەگەڵ چەمکی هەستەکانەوە بکرێت، کە هۆکاری سەرەکیە بۆ ئەوەی فەرهەنگ و ژیان و خۆشبەختی بۆ مڕۆڤ بگەڕێتەوە وەک مڕۆڤ مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین بۆ ئه وه ی ببینە خاوەن ژینگەیەکی دەروونی سەلامەت .

ھەواڵی زیاتر