سلێمان تاشان – ههولێر
هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە ڕوی یاساییەوە هەرێمێکە لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی فیدراڵیدایە بەڵام وڵاتان هاوشێوەی دەوڵەتێکی سەربەخۆ پێوەندییان لەگەڵیدا هەیە و حەز دەکەن پەرە بەو پێوەندییانە بدەن، تا ئێستا لانی کەم یەک لەسەر پێنجی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان کونسولگەری یان نوێنەرایەتییان کردووەتەوە و حەز دەکەن پێوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێ بدەن.
تا ساڵی ٢٠٠٣ تەنیا چەند وڵاتێک نوێنەرایەتییان لەهەرێمی کوردستان هەبوو بەڵام لەدوای دامەزراندنی سیستمی فیدراڵی دەرگای هەرێمی کوردستان بەڕووی وڵاتاندا زیاتر کرایەوە و وڵاتان هەر زوو ڕوویان لە عێراق کرد و هەندێکیان زووتر لە بەغدا لە هەولێر نوێنەرایەتییان کردەوە و دواتر لە بەغدا دەستیان بە دامەزراندنی باڵوێزخانە کرد.
ساڵ بە ساڵ ژمارەی ئەو نوێنەرایەتی و کونسوڵگەرییانە زیادی کردووە و نوێترین کونسولگەری کە لە هەرێمی کوردستان کرابێتەوە بۆ ڕۆژی یەکشەمی ڕابردوو دەگەڕێتەوە کە قەتەر بڕیاری دا هاوشێوەی وڵاتانی تری ناوچەکە و جیهان لە هەرێمی کوردستان کونسولگەری بکاتەوە.
قەتەر کە وڵاتێکی دەوڵەمەند و پێشکەوتووە و لە ڕابردوودا بە پارێزەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دیپلۆماسی دەکرد، زۆر درەنگتر لە وڵاتانی تری ناوچەکە کونسولگەری لە هەولێر کردەوە و هەرچەندە بۆ ئەو وڵاتەی کەنداو کە زۆر لە هەرێمی کوردستان دوور نییە بەڵام دواجار پێی باش بوو بێتە ڕیزی وڵاتانی تر و بە شێوەیەکی فەرمیتر پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدات و قۆناغێکی نوێی دیپلۆماسی و پێوەندیی ئابووری دەست پێ بکات.
قهتهر و كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پێوهندییهكی تۆكمه له نێوانیاندا هەبووە و له ڕووی ئابووری و سیاسیی و پهروهردهیی و تهندروستی و چهندان سێكتهری تر پێوەندییان هەیە و وڵاتەکە ژمارەیەک پڕۆژەی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە و دەخوازێت لەداهاتوودا پەرە بەو پڕۆژانە بدات.
بەپێی دواین ئامار بە قەتەرەوە چل و یەک کونسولگەری و نوێنەرایەتی لە ئاستی نووسینگە لە هەرێمی کوردستان کراونەتەوە چاوەڕوان دەکرێ هەر لەمسالدا چەند وڵاتێکی دیکەش لە هەرێمی کوردستان کونسولگەری بکەنەوە یا ئاستی پێوەندییەکانیان لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بەرزتر بکەنەوە.
لە کیشوەرەکانی دنیا زۆرترین وڵات کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەپێوەندیدان و نوسینگە و کونسولگەرییان کردووەتەوە ئەورووپایە و نزیکەی نیوەی هەموو نوێنەرایەتییەکان لەو کیشوەرەن کە بریتین لە كونسوڵگهریی گشتیی كۆماری ڕوسیای فیدڕاڵ، كۆماری ئهڵمانیای فیدڕاڵ، كۆماری فهڕهنسا، شانشینی یهكگرتووی بهریتانیا، كۆماری چیك، ههنگاریا، شانشینی هۆلندا، كۆماری ئیتاڵیا، كۆماری ئهرمینیا، كۆماری یۆنان، نووسینگهی باڵیۆزخانهی شانشینی سوید، كۆماری ڕۆمانیا، كۆماری پۆڵهندا، كۆماری نهمسا، بهشی كاروباری ئابووری و بازرگانی باڵێۆزخانهی بوڵگاریا، یهكێتی ئهوروپا، كونسوڵگهری فهخری شانشینی ئیسپانیا، شانیشینی دانیمارك، نووسینگهی نوێنهرایهتی یۆنامی و كونسوڵگهری فهخری كۆماری سلۆڤاكیا. هاوکات کیشوەری ئەفریقا دوو کنسولگەری کە هەرێمی کوردستان هەیە کە بریتین لە کۆماری میسر و سوودان.
ئەمەریکا گەورەترین کونسوگەریی جیهانی لە هەولێر هەیە و کەنەداش نووسینگەیەکی باڵیۆزخانەی خۆی لە هەولێر کردووتەوە و ئەم دوو وڵاتە زۆر بە بایەخەوە لەو پێوەندییانە دەڕوانن.
لە ئاسیا و پاسیفیک هەر یەک لە كونسوڵگهری گشتیی كۆماری توركیا، كۆریا، هیند، نووسینگهی كونسوڵگهری ژاپۆن، كۆماری چینی میللی، ئاژانسی هاریكاری نێودهوڵهتیی ژاپۆن/ جایكا، ئاژانسی هاریكاریی نێودهوڵهتیی كۆریا/ كۆیكا، كونسوڵگهری فهخری كۆماری سۆشیالیستی دیموكراتی سریلانكا، كۆماری قوبرس و فلیپین لهو وڵاتانەن کە لە لە ههولێر نووسیگە یان کونسولگەرییان هەیە.
لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەر یەک لە كۆماری ئیسلامیی ئێران، شانیشینی هاشمیی ئوردن، فهلهستین، میرنشینی عهرهبی یهكگرتوو- ئیمارات، كوێت، شانشینی سعوودیە و قەتەر کونسولگەرییان لە هەولێر کردووەتەوە.
هەرێمی کوردستان لە دوای زیاتر لە سێ دەیە لە دامەزراندنی سەرنجی وڵاتانی زیاتری جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و جەنگی داعش و ئەو ڕۆڵەی هەرێمی کوردستان بۆ لەناوبردنی تیرۆر گێڕای هێندەی تر هەرێمی کوردستانی لەسەر نەخشەی سیاسیی جیهان بەرجەستە کرد. بەدەر لەم ڕۆڵە هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارام و سەقامگیرە و ئەمەش دەرفەتێکی گرنگە بۆ وڵاتان و وەبەرهێنەران تا بتوانن وەبەرهێنانی تێدا بکەن.