ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئامادەبوونی هێمن قادر و مه‌سعوود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگار و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیی په‌یوه‌ندیدار کۆبوونەوەیەکی تایبەت به لابردن و نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی،له بازاڕه میللییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد، بۆ هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر شه‌قام و كاره‌با و تۆڕه‌كانی ئاو له بازاڕه میللییه‌كانی شاری هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌پێناو رێگریكردن له دروستبوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه و دروستبوونی كاره‌ساتی گه‌وره، پێویسته رووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌كانی زێده‌ڕۆیی له بازاڕه میللییه‌كان ببنه‌وه و كه ده‌بنه هۆكاری زیانگه‌یاندن به سه‌رو ماڵی هاووڵاتییان و كاسبكاران، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه به‌ره‌و وه‌رزی هاوین و گه‌رما ده‌چین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته ئیجرائاته یاساییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو شێوازێكی زێده‌ڕۆیی بگیرێته به‌ر و له‌مڕوه‌وه چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌كرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له گرنگیدان به رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له دانانی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه له ته‌واوی بازاڕه میلییه‌كانی شاری هه‌ولێر.
مه‌ترسییه‌كانی سیسته‌می غاز و بوونی تانكی غاز له بازاڕه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، داوا له به‌رگریی شارستانی كرا، به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه بكه‌ن و به‌رده‌وام له سه‌لامه‌تی تانكییه‌كانی غاز دڵنیا ببنه‌وه.
گرنگی پاراستنی ئه‌منییه‌تی بازاڕه‌كان و بره‌ودان به سیسته‌می كامێرا‌كان له‌و بازاڕانه جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری راسپارد، له دانانی سیسته‌می كامێرا له بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر و بازاڕه‌كانی دیكه به‌رده‌وام بن.
داواشكرا، هاووڵاتییان ده‌ستهه‌ڵبگرن له ئه‌نجامدانی سه‌رپێچیی و زێده‌ڕۆیی بۆسه‌ر ته‌واوی سێكته‌ره‌كان، چونكه مه‌ترسیی بۆسه‌ر ژیان و ماڵ و موڵكیان دروست ده‌كات.