ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەکەون

ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو ماڵی خوا بەڕێ دەکەون.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی ئایاری 2024، بەڕێ کردنی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروبای ئایینی و بەرپرسانی دیکە، بەڕێ دەکەون.

ڕۆژی سێشەممە(21ـی ئایاری 2024)،کاروان ستونی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرە، ڕایگەیاند، 27ــی مانگ یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعوودیە بەڕێ دەکەون، 29ـی مانگیش حاجیانی کوردستان لەڕێگەی وشکانی بۆ سعوودیە بەڕێ دەکەون، دەشڵیت، ئامادەکاریی پێویست بۆ حاجیان کراوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە هۆشداریمان بەو کۆمپانیانەی حەج و عومرە داوە کە بە مۆڵەتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، خۆیان بەدوور بگرن لە بردنی هاووڵاتیان بۆ حەج بە ڤیزای ساڵیی، یاخو ڤیزای عەمرە و فیزەی گەشتکردن و بازرگانیی. دەشڵێت، لێژنەکانمان لێرە و لەوێ چاودێریی ئەوە دەکەن کێ ئەو خەڵکە دەگوازێتەوە؟ ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەوشێوەیە سەفەری حەجیان کردووە، بێ ئەوەی ڤیزای حەجیان هەبێت.

کاروان ستونی دەڵێت، سعوودیە ڕایگەیاندووە، هەر خەڵکێک بەهەر ڤیزای دیکە حەج بکات، دەستگیر دەکرێت، ئێمە خەڵک ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی دووچاریی کێشەی یاسایی نەبنەوە.

دەشڵێت، هەر کۆمپانیایەک لەسەری ساغ بێتەوە خەڵکی بە ڤیزای بازرگانیی بردبێت بۆ حەج، کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی سعوودیەیە، ڕێگەیان پێ نادرێت جارێکی دیکە کاری گواستنەوەی حاجیان بکات.

ھەواڵی زیاتر