سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پردی ڕانیە – بنگردی كرده‌وه‌

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران؛ پردی ڕانیە – بنگرد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کرایەوە.

پردەی دەربەندی ڕانیە لە 13ـی تشرینی یەکەمی 2020 بەردی بناغەی لە لایەن سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە گوژمەى 11 ملیار و 387 ملیۆن و 745 هەزار و 800 دینار دانرا.

پردەکە لەسەر زێی بچووکە و درێژییەکەی 420 مەتر و 15 مەتر پان و 32 مەتر بەرزە، ئیدارەی ڕاپەرین و شارۆچكەی دووکان و سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە و کار ئاسانییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و بازرگانی و گەشتیاری و کشتوکاڵیدا دەبێت.

لە ڕێوڕەسمی دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتى، “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت خزمه‌تێكی شایسته‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بكات و ئه‌مڕۆ لێرە ئاماده ‌بووین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ – بنگرد دابنێین كه‌ پردێكی ستراتیجی ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌، هاوكار ده‌بێت بۆ جووتیاران بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانیان به‌ بازاڕ بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ پردێك بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بووژاندنەوەی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و بازرگانیش”.