به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کونسوڵخانەی گشتی قەتەر لە هەولێر دەکرێتەوە.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 26ـی ئایاری 2024)، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و بەرپرسانی حزبی و حکوومی كونسوڵخانه‌ی گشتیی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌مادی ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاماده‌یه، وێڕای ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسانی باڵا و وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیپلۆماتكارانی وڵاتان. حوسێن بن علی ئەلفەزالە، وەکوو کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەستنیشان کراوە.
لە ڕۆژی هەینییەوە، 24-05-2024، شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تەکە، بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتییان لە شاری هەولێر، لە هەرێمی کوردستانە و دوێنێ شەممە، 25-05-2024، لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و قەتەر لە کۆبوونەوەکانیاندا چەندین جار جەختیان لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و دەوحە لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانیدا کردووەتەوە.