بانکی ناوەندیی عێراق ڕوونکردنەوەی دا

بانکی ناوەندیی عێراق لە پەڕەی تایبەتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو دراوە کاغەزییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە وێنەی ئەندازیاری تەلارسازی ناسراوی کۆچ کردووی عێراقی، خاتوو زەها حەدیدی لەسەرە، ڕاست نییە و دراوێکی ساختەیە.

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری داوەتە هاووڵاتییان و داوایان لێ دەکات وریابن لە حاڵەتی ئەوەی هەندێک کەس ڕەنگە هەوڵی ساغکردنەوە یان مامەڵە بەو دراوەوە بدەن.

ئاشكراشی کردووە، بانکی ناوەندیی ئێستا هیچ نیازێک نییە بۆ چاپکردنی دراوێکی نوێی لەم جۆرە. جەختیش دەکاتەوە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرانبەر بە ساختەکاران و پێشێلکارانی یاسا و برەودەران بەو دراوە ساختەکراوە دەگرنەبەر.

ھەواڵی زیاتر