بختیار شریف زراری
کاریگەری دەروونی لەم سەردەمەدا ڕۆڵێکی باڵاو گرنگیەکی تایبەتی هەیە لەلایەن زانایان و توێژەرانی بواری کۆمەلناسی و دەروونناسی چوونکە پاڵنەرێکی سەرەکیە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا لە هەموو کەرتەکانی پەروەردەو فێرکردن و تەندروستی و ئابووری و کارگێڕی و زانستی و یاخود کۆمەڵایەتی بەگشتی. تێگەیشتن لە کاریگەری دەروونی لەسەر هەڵسوکەوت و کاردانەوەی تاکەکان گرنگە بۆ تێگەیشتن لە هەڵسوکەوتی مرۆڤ بە گشتی. هەڵسوکەوت تەنها کاردانەوەیەکی میکانیکی نییە بۆ هاندەرە دەرەکییەکان، بەڵکوو بەرهەمێکی ئاڵۆزی کارلێککردنی فاکتەرە دەروونییە ناوخۆییەکانە لەگەڵ ژینگەی دەرەکی بەڕەچاوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە.
١- تێگەیشتن لە پاڵنەرەکان: زانینی کاریگەرییە دەروونییەکان یارمەتیمان دەدات لە پاڵنەرەکانی هەڵسوکەوتی مرۆڤ تێبگەین، زانینی مرۆڤ لەسەر پاڵنەرەکانی خۆی و پاڵنەرەکانی ڕەفتارکردن پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێت پاڵنەرەکانی ڕەفتاری مرۆڤەکانی دیکە بزانێت، ئەمەش وای لێدەکات پەیوەندی مرۆیی باشتر لە نێوان خۆی و ئەندامانی کۆمەڵگاکەیدا دروست بکات.
٢-پێشبینیکردنی هەڵسوکەوت: بە تێگەیشتن لە فاکتەرە دەروونییەکان کە کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوت دەکەن، دەتوانین باشتر پێشبینی ئەوە بکەین کە خەڵک چۆن ڕەفتار دەکەن لە بارودۆخی جیاوازدا، دەروونناسی وەک هەر زانستێک هەوڵی تێگەیشتن لە ڕەفتاری مرۆڤ دەدات و ڕوونی بکاتەوە، بە زانینی چۆنیەتی ڕوودانی ڕەفتارەکە و هۆکارەکانی ئەمەش لە ڕێگەی پرۆسەی بەستنەوە و ئاشکراکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو ڕەفتارەی کە دەبێ لێی تێبگەین و هۆکارو ڕووداوەکانی پێش خۆی و هاوڕێیەتی بۆ ئەم مەبەستە دەروونناس ڕاستی و زانیاری کۆدەکاتەوە دەربارەی ڕەفتارێک کە دەبێت لێی تێبگەین بۆ ئەوەی بگاتە بنەماکان.
٣-کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوت: دەتوانین تێگەیشتنی خۆمان لە کاریگەری دەروونی بەکاربهێنین بۆ کاریگەری کردن لەسەر هەڵسوکەوتی کەسانی تر، جا لە چوارچێوەی کەسی یان پیشەییدا بێت، هەڵوێستەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ڕەفتارەکان هەیە، بەو پێیەی دیاری دەکەن کە تاک لە بەرامبەر ڕووداو و ڕووبەڕووبوونەوەی جۆراوجۆردا چۆن هەڵسوکەوت دەکات. کاتێک تاک ڕووبەڕووی دۆخێکی ئەرێنی دەبێتەوە، وەک وەرگرتنی ستایش یان بەدەستهێنانی سەرکەوتن، ئەمە هەستی متمانە وباوەڕی بەتواناکانی خودی کەسی و زانینی بەرز دەکاتەوە و بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر ڕەفتارەکانی دەبێت و وا دەکات زیاتر ڕەفتارێکی ئەرێنی هەبێت.
٤-باشترکردنی تەندروستی دەروونی: تێگەیشتن لە کاریگەرییە دەروونییەکان گرنگە بۆ باشترکردنی تەندروستی دەروونی تاک و کۆمەڵ. بەتایبەتی بۆ برەو دان و باشتر کردنی باری دەروونیت پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەیت.
1)چارەسەرکردنی فشارو فشاری دەروونی لە ژیانی ڕۆژانەدا باو و ئاساییە، بەڵام بەرکەوتنی بەردەوام بە فشاری دەروونی ڕەنگە کاریگەری لەسەر تەندروستیمان هەبێت.
2) دوور بکەوەرەوە لە هاندەرەکانی فشاری دەروونی.
3) خۆ قبوڵکردن و بیرکردنەوەی ئەرێنی.
4) ڕۆشەنبیری و هۆشیاری لە مامەڵە کردن لەگەڵ کەسەکان.
5) کۆمەڵایەتی بە، گرنگی بە کەسانی تر بدە، و پەیوەندی لەگەڵیان بکە.
6) کاتێکی خۆش بەسەر بەرە، فێری کارامەیی نوێ ببە، و ئەو کارانە بکە کە لێی باشیت.
7) متمانەو باوەڕبوون بەتوانای خودی کەسیت لە کاتی دروست بوونی فشاری دەروونی.
هۆکارە دەروونییەکان کاریگەرییان لەسەر هەڵسوکەوت هەیە:
هەستەکان: هەستەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە دیاریکردنی هەڵسوکەوتمان. بۆ نموونە، لەوانەیە هەست بە ترس بکەین و لە بارودۆخێکی مەترسیدار دووربکەوینەوە، یان هەست بە دڵخۆشی بکەین و بەشداری لە چالاکییەکی خۆشدا بکەین.
باوەڕ: باوەڕەکانمان دەربارەی خۆمان و جیهانی دەورووبەرمان کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتمان هەیە. بۆ نموونە، کەسێک لەوانەیە وا بیر بکاتەوە کە ناتوانێت سەرکەوتوو بێت، کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە خۆیان بەدووربگرن لە کێشەکان.
پاڵنەر: ئەو هێزانەنن کەبەر ئێمه دەکەون بۆ ئەوەیی هەڵسوکەوتی خۆمان بکەین. پاڵنەر بۆ سەرکەوتن لەوانەیە پاڵنەر بێت بۆ کەسێک بۆ ئەوەی هەوڵی زیاتر بدات بۆ خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی یاخود سەرکەوتنی لە بواری کارەکەی و پێشەنگ بوونی لە نێو هاوپیشەکەی.
کەسایەتی: ئەوە شێوازێکی ڕێژەیی نەگۆڕی هەڵسوکەوت و هەست و پاڵنەرەکە تایبەتمەندی تاکەکەسێک دیاری دەکات.
کاریگەری دەروونی لەسەر کاردانەوە:
لایەنگری: خەڵک بە شێوەیەک زانیاری لێکدەدەنەوە کە لەگەڵ باوەڕ و هەڵوێستەکانیاندا بگونجێت.
پێشبینی: هەندێک جار بیرکردنەوە و هەستەکانمان بۆ ئەوانی تر پڕۆژە دەکەین، کە دەکرێت ببێتە هۆی هەڵە تێگەیشتن.
بڵاوبوونەوەی هغەستی: دەکرێت هەستەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بڵاوببێتەوە بەتوایبەتی لە گرووپەکانی خەڵکدا.
کۆتایی:
تێگەیشتن لە کاریگەری دەروونی لەسەر هەڵسوکەوت و کاردانەوەی تاکەکان تا ئاستێکی باڵا پێویست و گرنگە بۆ تێگەیشتن لە هەڵسوکەوتی مرۆڤ بە گشتی. بە تێگەیشتن لە فاکتەرە دەروونییەکان کە کاریگەرییان لەسەر هەڵسوکەوت هەیە، دەتوانین توانای خۆمان بۆ پێشبینیکردنی هەڵسوکەوت باشتر بکەین و کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە بکەین و تەندروستی دەروونی باشتر بکەین،کە دەبێتە هۆکاری پێشکەوتنی کۆمەڵگا لە هەموو ڕوێکەوە، بۆ هێنانەدی کەشێکی ئارام وزیاتر لێکتێگەیشتن و لێک نزیکبوونەوەی تاکەکان.