ئێوارەی ئەمرۆ 20-5-2024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و جەودەت نەجار راوێژکار لە بارەگای بارزانی و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕ‌ۆشنبیرى و هونەرى هەولێرو محەمەد دڵشاد بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری تورکمانی و لایەنە سیاسیەکانی تورکمانی و بنەماڵەی مشکۆ و کەسایەتی و هونەرمەندانی تورکمانی ، لە کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانی بیرەوەری 35 ساڵەیی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار شەوکەت سەعید ( مشکۆ ) کرایەوە .
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر گوتی شاری هه‌ولێر
به‌یه‌كێك له‌كۆنترین شاره‌كانی كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت و خاوه‌نی مێژوویه‌كی زۆركۆن و دره‌وشاوه‌یه، له‌هه‌موو بواره‌كان به‌گشتی و له‌بواری هونه‌ری مه‌قام و به‌سته‌و قۆریات به‌تایبه‌تی ، خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و به‌توانایه، مشکۆ یەکێکە لەوانەی رۆژگارێک به‌ده‌نگه به‌چێژ و خۆشه‌کەی هه‌موو شوێنێكی ئه‌و شاره‌ی لێو ڕیژ كردبوو له مەقام و لاوك و به‌سته‌و قۆریات …
لەو بیرەوەریەدا وێرای خستنە رووی ژیانی هونەری مشکۆ وەک هونەرمەندی قۆریات و بەستەو مەقاماتی کوردی و تورکمانی، هاوکات سەرگوزشتەی ژیان و دانیشتنەکانی گێردرانەوە …
شایەنی باسە مشكۆی هەولێری ناوی تەواوی شەوكەت سەعید حاجی ئیبراهیم ئاغای دێرێ ساڵی 1908 لە گەڕەكی سەرای قەڵاتی هەولێر لە دایك بووە و ساڵی 1914 لەبەر گرانی و قات و قڕی ماڵیان لە هەولێر باری كرد و بەرەو گوندی دێرێ كە گوندی باب و باپیرانیەتی و ساڵی 1932 باوكی كۆچی دوایی كردووە و حاجی سابیری عەلافی خاڵی بەخێویان دەكات .