له روانگهی ئەوەی گۆڕستانی گەورەی شار بهشێكه له مێژووی دێرینی هەولێر، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گۆژمەی زیاتر لە چل ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژهنكردنهوهی گۆڕستانی گەورەی هەولێر ئەنجامدرا …
پرۆژەكه وێرای زیادكردنی رێژهی سهوزایی و چاندنی نهمامی تایبهت له شوراو چیوەی گۆڕستانهكه، هاوكات نۆژهنكردنهوهیهكی گشتی و بۆیە کردنی دیواری پێشەوەی گۆڕستانەکە، لەگەڵ دروستکردنی باخچەیەک و پارکێک تێیدا و سەرباری بێهارتۆنکردنی مەمشاکانی ناو گۆڕستانەکە و شوێنی ڕێڕەوی هاتوچۆی هاوڵاتییانی لە خۆی گرتووە …