کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕووداوی مردنی ڕه‌ئیسی و هاوڕێیانی، ڕووداوێكی گه‌وره و ناخۆش بوو و هه‌ر زوو به‌پرسانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی هاوخه‌مییان ده‌ربڕیوه.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 20ـی ئایاری 2024) نەسروڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، په‌یامی جۆراوجۆریان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ئێران پێ گه‌یشتووه و له پهیامهكانیادا خوازیار بوونه ئه‌و ڕووداوه چاره‌نووسه‌كه‌ی خێر بێت.
نەسروڵڵا ڕەشنوودی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕووداوی مردنی ڕه‌ئیسی و هاوڕێیانی، ڕووداوێكی گه‌وره و ناخۆش بوو و هه‌ر زوو به‌پرسانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی هاوخه‌مییان ده‌ربڕی.
کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر گوتیشی، هه‌ر دوای ڕاگه‌یاندنی مردنی ڕه‌ئیسی، حكوومه‌تی ئێران به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی وڵاتی ده‌ست پێ كرد.
ڕەشنوودی ڕوونیشی كرده‌وه، به پێی ده‌ستووری ئێران تا په‌نجا ڕۆژی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار به‌ڕێوه ده‌چێت. جه‌ختیشی كرده‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، عەلی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بۆ گیانسپاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوەڵانی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان ڕاگەیاند.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامەکەیدا پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سەرتاسەریی وڵات ڕاگەیاند.
خامنەیی هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە، بەپێی ماددەی 131ـی دەستوور، محەمەد موخبیر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار دەسەڵاتی جێبەجێکردنی وڵات بەڕێوە دەبات و لەو بوارەدا دەبێ لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و دادوەری هاوئاهەنگیی بکات بۆ ئەوەی لە ماوەی 50 ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوە بچێت و سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژێردرێت.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانن.