بەپێی توێژینەوەیەکی سەربەخۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ئیفۆشیلد چالاکە دژی ئۆمیکرۆن


داتا سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ئەنجامدراوە دووپاتی دەکاتەوە که دەرمانی ئیڤۆشیلدی دژی-19ی کۆمپاینیا AstraZeneca، پێکهاتەکانی دژە تەنی tixagevimab)/ cilgavimab) بۆ ماوەیەکی درێژ بە کارایی دەمێننەوە دژی گۆڕاوی O’Micron (B.1.1.529) لە ڤایرۆسی سارس-کوڤ-2.
لە توێژینەوەکە پێوانەی “چڕکردنەوەی 50″ی بە کارهێنرا بۆ دیاریکردنی توانای بێلایەنی دژە تەنەکان، دەرمانی ئیڤۆشیلد تێکڕایی (171)و (277)نانۆگرامی بە میلیلیتری تۆمار کرد لە دوو تاقیکردنەوەی پەسەندکراودا، ئەم ژمارانە دەکەونە ناو مەودای بێلایەنی ستاندارد کە لە تووشبووانی پێشوو بە نەخۆشی (کۆڤید 19) بەدی کراون، ولەسەر ئاستی تیرەی ئۆرجیناڵی ڤایرۆسی سارس- کۆڤ-2، کە پێشتر بە تیرەی (ووهان)ناسراوە، ئیڤۆشێلد ڕێژەی “چڕکردنەوەی ڕێگری” نزیکەی (١,٣) نانۆگرام بۆ هەر میلیلیترێک و (١,٥) نانۆگرام بۆ هەر میلیلیترێک لە دوو تاقیکردنەوەی یەک لەدوای یەکدا تۆمار کرد.
داتای سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی ساختە بۆ وەڵامدانەوەی تەواوی پرۆتینی سپایک لە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بۆ پێکهاتەی دژەتەنی tixagevimab)/ cilgavimab) لە ئیڤۆشیلد، دەبنە هۆی پتەوکردنی کۆمەڵە بەڵگەی گەشەسەندووی پێش توێژینەوەکە کە دەری دەخەن ئیڤوشیلد هەمان کاریگەریی هەیە دژی هەموو گۆڕاوەکان ئەوانەی مایەی ترس و دڵەڕاوکێن و تا ئێستا تاقیکراونەتەوە، ئەم توێژینەەوەیە لەلایەن ژمارەیەک لە لێکۆڵەری سەربەخۆی سەنتەری هەڵسەنگاندن و توێژینەوەی بایۆلۆجی لە بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ئەنجام دراوە، و لەلایەن حکومەتی ئەمریکییەوە پشتگیریی لێدەکرێت.
لەم بارەوە مینی پانگالۆس، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کاروباری توێژینەوەو گەشەپێدانی زیندەگی لە ئەسترازینێکا وتی: “توێژینەوەکە دووپاتی کردەوە کە ئیڤۆشێڵد کاریگەریی لە دژی گۆڕینی ئۆمیکرۆن دەمێنێتەوە هاوشێوەی هەموو گۆڕاوەکانی تر،لە رێگای تێکەڵکردنی دوو دژەتەن کە دوو چالاکی جیاوازیان هەیە و تەواوکەری یەکترن، ئیڤۆشیلد پێکهاتووە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو بەرگرییە کە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی سارس کۆڤ-٢ درووستی دەکەن. ئیڤۆشیلد تاکە دژەتەنی رێگا پێدراوە بۆ حاڵەتی لە ناکاو لە ئەمریکا بۆ مەبەستی خۆپاراستنن لە کۆڤید19، سەرەڕای ئەو رێگاپێدانەی کە لە زۆر وڵاتی دیکە بەدەستی هێناوە، ئێمە لەگەڵ چەند شوێنێکی دیکە کار دەکەین بۆ دابینکردنی ئەو داخوازییەی لەسەر درەمانی ئیڤوشیلدی چارەسەری کۆڤید 19 هەیە.
لەبەر ئەوەی تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی دەرمانی ئیڤوشیلد پێش بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن دەستی پێکرد بوو، کۆمپانیاکە کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی داتای زیاتر بۆ تێگەیشتنی باشتر لە کاریگەریەکانی لەرووی کلینیکی. لە ئێستادا ئەسترازێنیکا و ژمارەیەک لە تاقیگە دەرەکیەکان شیکردنەوەی زیاتر ئەنجام دەدەن بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری ئیڤۆشیلد لە دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، وە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا داتاکان بەردەست بن.
لە کانوونی یەکەمی 2021 دەرمانی ئیڤۆشیلد مۆڵەتی بەکارهێنان پێدرا بو فریاکەوتن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا بۆ مەبەستی خۆپاراستن پێش تووشبوون بە بە کوڤید-19، بۆ ئەوانەی کە ئاستی بەرگری لەشیان مامناوەندی یان بێهێزە تا توندیان هەیە، لە ئەنجامی چەند حاڵەتێکی تەندروستی دیاریکراو یان وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی کە بەرگری لەش بێهێز دەکەن و وناتوانن ڤاکسین و وەربگرن، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشی یەکەمی ڤاکسینەکە ئامادە بێت.
نزیکەی 2٪ ی دانیشتوانی جیهان بەدەست ئەو مەترسییانەوە دەناڵێنن کە وا دەکات لەشیان بەرگەی تەواوی نەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-19، بەڵگەکان ئاماژە بە گرنگی پاراستنی ئەو چینەی دانیشتوان دەکەن کە مەترسی تووشبوونیان بە کۆڤید-19 زیاتر لەسەر بۆ ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە کە فاکتەرێکی گرنگە لە پشت دەرکەوتنی گۆڕاوەکانە.
بە پێی داتاکانی قۆناغی سێیەم لە تاقیکردنەوەی (TACKLE) بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەریان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکانە، توانای ئیڤۆشێڵد دەرکەوتووە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی گەشەکردنی کۆڤید-19 بۆ قۆناغی مەترسیدار یان مردن بە 50٪ بە بەراورد لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی کە لە نەخۆشخانە چارەسەر نەکراون، یاخود ڤاکسینی دیکەی بەکارهێناوە و نیشانەی سووک و مامناوەندی کۆڤید-19 یان هەبووە بۆ ماوەی حەوت رۆژ یان کەمتر.

ھەواڵی زیاتر