یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی رووداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، “له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی رووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ره‌ئیسی ده‌که‌م. له‌ خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه‌ و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین. له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌.”