یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

وانەبێژانی زانكۆ حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێندرێن

لیستی ناوی وانەبێژانی زانكۆ حكوومییەكان بۆ حكومەتی فیدڕاڵی بەرزكراوەتەوە تاوه‌كو دابمەزرێنرێن.

عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند: “ناوی وانەبێژان كە ژمارەیان هەزار و 982 وانەبێژە، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و لەوێشەوە بۆ حكوومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دامەزراندنیان بەرز كراوەتەوە”.

گوتیشی: “وەكوو دەزانین وانەبێژان ماوەی چەندین ساڵە خزمەت بە زانكۆ حكوومییەكان دەكەن، بەهۆی دانەمەزرانەوە بەشێك لە وانەبێژان ئەو ئەركەیان جێبەجێ كردووە، بۆیە لیستی وانەبێژانمان بەبێ جیاوازی بۆ دامەزراندن بەرز كردووەتەوە، تاكوو بتوانن لەو بوارەدا بەردەوام بن و خزمەتی زیاتر بە زانكۆكان بكەن”.

لە هەرێمی كوردستان 14 زانكۆی حكومی هەن، كە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی قەیرانی دارایی و وەستانی دامەزراندنەوە، بەشێك لە وانەبێژان وانەی تێدا دەڵێنەوە