سەرچاوەیەکی پزیشکیی ڕای گەیاند، لە کێڵگەییەکی نەوتی ڕومێلەی سەر بە شاری بەسرا، سەرۆکی تیمی پاسەوانیی ئاسایشی BP، بە ڕووداوێکی گوماناوی مردووە.
ئەو سەرچاوە پزیشکییە بە “سۆمەریە نیوز” ڕاگەیاند، سەرۆکی تیمی پاسەوانان لە کۆمپانیای CRG کە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای BP هەیە، لە کێڵگەی نەوتی ڕومێلەی سەر بەشاری بەسرا، تەرمەکەی بە هەڵواسراوی بە تەلێکەوە دۆزراوەتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو، ڕووداوەکە لە نیوەی شەودا ڕووی داوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لای خۆیانەوە لێکۆڵینەوەیەکی توند دەکەن، تاکو هۆکەی دیاری بکەن و بزانن، ئایا ڕووداوەکە خۆکوشتن بووە یان کوشتن.
ئەم ڕووداوی مردنە گومانی لێ دەکرێت، چونکە بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای دایۆ کە پڕۆژەی بەندەری فاوی جێ بەجێ دەکرد، بەهەمان شێوە تەرمەکەی بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، بەبێ ئەوەی بزانێت خۆکوشتنە یان کوشتن.