وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە 1800 کەسیان دەستگیرکردووە.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئەو قاچاخچییانەی کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتانی دیکەوە دەگوازنەوە بۆ عێراق بەپێی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ دادگایی دەکرێن. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، زۆرینەی ئەو کەسانەی دەستگیر کراون هەڵگری رەگەزنامەی بیانین.