بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لەمساڵدا 132 پڕۆژەی ڕێگاوبان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 132 پڕۆژەی ڕێگاوبان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ساڵی داهاتوو کارکردن لە پڕۆژە راگیراوەکاندا دەست پێ دەکاتەوە.

ئەمساڵ زۆرترین پڕۆژەی ڕێگاوبان لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خراونەتە بواری جێبەجێکردن، بۆ ساڵی داهاتووش تەواوی ئەو پرۆژانەی راگیرابوون تەواو دەکرێن.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دەڵێ:” ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 132 پڕۆژەی ڕێگاوبان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە جۆراوجۆرن و کارکردن لە بەشێکیاندا بەردەوامە و لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرنگی زیاتر بە پڕۆژەکانی ڕێگاوبان دەدرێت.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، گوتیشی:” لە دابەشکردنی پڕۆژەکاندا جیاوازی ناکرێت لە نێوان پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا، واتە بە یەکسانی دابەش دەکرێن بەسەر پارێزگاکاندا.
ئاگرین عەبدوڵڵا، ئاشکراشی کرد:” بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە کارکردن لە پەنجا پڕۆژەدا ڕاگیراوە، بەڵام خراونەتە نێو پلانی ساڵی داهاتووەوە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە کار بکەنەوە و تەواو بکرێن، ئەولەویەتی پڕۆژەکانی ساڵی نوێش بۆ پڕۆژە ڕاگیراوەکان دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر