سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

خه‌ڵاتی ڕێزلێنانى پێشکەش بە یاریزانان و ڕاهێنه‌ری یانەى هندرێن کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.15، د.پشتیوان سادق، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى پارتى لە هەولێر و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەى هندرێن لە یاری کۆتایی و بەدەستهێنانی جامی کوردستان، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیان لە سەرۆکى یانە و دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و یاریزانانى یانەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە بەختیار فەرهاد، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وەرزش و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و تاهیر سابیر، بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر و نوێنەری لقی2ی پارتی و بەرپرسی نووسینگەی وەرزش ئامادەی بوون، پیرۆزباییان لەیەکە بە یەکەى یاریزانان کرد و دەستخۆشیان لە سەرۆک و دەستەى کارگێڕیى و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیارانى یانەکە کرد، کە توانیوایانە لە سەر ئاستى کوردستان ئاستێکى بەرز نیشان بدەن و ئەم نازناوە بەدەستبهێنن و ئومێدى سەرکەوتنى زیاتریان بۆ خواستن.

لە کۆتایشدا، ڕێزلێنان بەسەر یاریزانان و راهێنه‌ر و سەرپەرشتیارانی یانه‌ی هندرێن دابەشکرا.