تانکەرێک لەسەر ڕێگەی کەلار – خانەقین گڕی گرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی5ی2024، عه‌قیدی ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال، گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی شێرەوەنی نێوان کەلار-خانەقین تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزینی تانکییەکەی گڕی گرت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لە ڕووداوەکەدا شۆفێری تانکەرەکە کە لەدایکبووی 1990یە و دانیشتووی کەلارە گیانی لەدەستدا.
عه‌قیدی ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال، گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی قوربانییەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کرا و لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.