ڕۆژی دووشەممە 13-5-2024 ئەنجوومەنی نوێی ئەكادیمیای كوردی یەكەم كۆبوونەوەی فەرمیی خۆی، لە تەلاری ئەكادیمیا ساز كرد، بەتێكڕای دەنگ دەستەی سەرۆكایەتییان هەڵبژارد كە لەو بەڕێزانە پێك هاتوون:
1- م. حەمەسەعید حەسەن ( سەرۆك )
2- د. كاروان عومەر قادر ( جێگری سەرۆك)
3- د. لەزگین عەبدولڕەحمان ئەحمەد ( سكرتێر و بڕیاردەر)
4- م. موئەیەد تەیب ( ئەندامی تەرخانكراو)
5- م. حەمەزیاد مەولوود ئەحمەد ( ئەندامی تەرخانكراو )
شایانی باسە، ئەو ئەنجوومەنە تازەیە خولی پێنجەمی ئەكادیمیای كوردیین و ئەندامە كارایەكان لەو بەڕێزانە پێك هاتوون:
1- د. موحسین ئەحمەد عومەر
2- د. ئەحمەد محەمەد مام عوسمان
3- د. قەیس كاكل تۆفیق
4- د. عەبدولواحید ئیدریس شەریف
5- د. پەخشان فەهمی فەرحۆ
6- م. تەحسین ئیبراهیم دۆسكی
ڕاگەیاندنی ئەكادیمیای كوردی