بەڕێز/ سەلام عەبدوڵڵا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتو(برگیتا هۆفمان) مان پێگەیشت، خۆمان بە پرسەباری ئێوە دەزانین، هاوبەشی خەمتانین.
هیواخوازین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و هاوکاران و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. ڕۆحی خاتو برگیتا ئاسوودە و هیوادارین کۆتا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان