پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رێز لە وەزیری تەندروستی دەگرێت

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە: “د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پێشوازی لە مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەیزوڵا محەمەد، ڕاوێژکاری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، کە بە مەبەستی پێدانی ڕێزگرتن و سوپاس و دەستخۆشی بۆ وەزیری تەندروستی سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لە دیدارێکدا باس لە بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی خزمەتگوزاری تەندروستیی و ڕەوشی نەخۆشخانەکان و تەوەری خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی ناو چاکسازییەکان و چارەسەری گونجاو و هەماهەنگیی و هاوكاری دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کرا.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “دواتر لەلایەن سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕێز و سوپاس و دەستخۆشی پێشکەش بە وەزیر تەندروستی کرا، بەرامبەر بە بەدواداچوونەکانی ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆخزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو بەرژەوەندیی تەندروستی هاووڵاتیان و نەخۆشان لە هەرێمی کوردستان