وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زۆر نیگەران بووم بە گیان سپاردنی چوار قوتابی گەرمیان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەیانم.
ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی ئایاری 2024) ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی چوار قوتابییەکەی گەرمیان و کرد و گوتی: زۆر نیگەران بووم بە گیان سپاردنی چوار قوتابی و هاوبەشی خەمی بنەماڵەکانیان و مامۆستاکانیانم، ڕۆحیان شاد بێت.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ وەزیری تەندروستی و سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەرەبەخۆی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان قسەم کردووە، ئەوەی پێویست بێت بکرێت بۆ بریندارەکان.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند پاسێک کە قوتابیانی ئامادەیی باکووری کچانی لە کەلارەوە بەرەو کفری بەمەبەستی گەشتێکی زانستی دەگواستەوە، لە ڕێگە پاسێکیان وەرگەڕا، لە ئەنجامدا چوار قوتابی گیانیان سپارد و ژمارەیەکیش بریندار بوون.