دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی لەم گفتوگۆیەدا بۆ هەولێر باس لەهۆكارەكانی دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش دەكات

دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك بۆ “هەولێر” دەڵێت” ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان دابەزێت دەبێت ڕەچاوی سێ خاڵ بكەن و دەشڵێت” ئەو پشكنیانەی بۆ هۆكاری زیادبوونی كێشی لەش دەكرێت ساختەن و ڕاست نیە”.

  • بەپێی پشكنینەكان چی خواردنێك دەبێتە هۆی قەڵەوی؟
  • تائێستا هیچ پشكنینێك نیە دەریبخات مرۆڤ بەچی قەڵەو دەبێت ئەوەی دەكرێت و دەوترێت ساختەیە، دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش پێویستی بە وەرزش و ڕێكردنەوەی خەو و كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەیە كە پڕۆتینیان تێدایە.
  • پشكنینی خوێن كاریگەری لەسەر جۆری خواردن و قەڵەو بوون هەیە؟
  • پشكنینی گرووپی خوێن و دیاریكردنی جۆرەكەی و نەخواردنی هەندێك خواردن بەهۆكاری قەڵەوبوون ڕاست نیە دەمێكە بەدرۆ خراوەتەوە.
  • خواردنی میوە دەبێتە هۆی قەڵەوبوون؟
  • خواردنی میوە بەشەو نابێتە هۆی قەڵەوبوون و خراپ نیە، بەڵام باشترەر وایە دوو كاتژمێر پێش نوو ستن خواردن نەخورێت مەگەر لەكاتی برسیەتیدا نەبێت ئەویش بەڕێژەیەكی كەم بخورێت بەمەرجێك ئەو كەسە ڕێنمای خۆراك بكات، بەڵام میوەی وشكراو بەهەموو شێوەیەك بخورێت دەبێتە هۆی قەڵەوبوون.
  • خواردنەوەی چای سەوزو لیمۆو زەنجەبیل و دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش؟
  • خواردنەوەی ئەو گیراوانە بەتەنها نابیتە هۆی دابەزاندنی كێش و مەرجە بڕی خواردن و وەرزش دیاری بكرێت ڕاستە ئەو گیراوانە دەبێتە هۆی سووتاندنی وزە بەڵام خواردنیان بۆ تەندروستی زۆر باشە.
  • باسی ئاوخوارنەوەش دەكرێت بۆ دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش؟
  • شێوازی ئاو خوارنەوەكە دەیزانێت ئەگەر یەك كاتژمێر پێش نان خواردن ئاو بخورێتەوە بەبڕی یەك پەرداخ ئەوە دەبێتە هۆی دابەزنادنی كێش بەهەمان شێوە هەموو سەری كاتژمێرێك پەرداخێك ئاو بخورێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئاو خواردنەوە لەگەڵ ژەمەكاندا نابێتە هۆی كێش دابەزاندن.
  • خواردنی ترۆزی و خەیار تاچەند بۆ دابەزاندنی كێشی زیادە باشە؟
  • لە زانستی خۆراكدا ترۆزی بەجۆرێك لەجۆرەكانی خەیار دادەنرێت، خەیارو ترۆزی بڕێكی كەم مادەی خۆراكیان تێدایە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆكسانەكان ڤیتامینەكانی وەك : ( K، C، A، E ) پۆتاسێوم، مەگنسێوم، مەنگەنیز، كالسێوم، لەگەڵ بڕێكی زۆرلە ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژەیەكی كەم كاربۆهیدرات و پڕۆتینیان تێدایە، یارمەتی پاراستنی كێشی لەش دەدات و ڕێگە لە قەڵەوەیی و یارمەتی دابەزینی كێشی زیادەی لەش ئەدات بەكارهێنیان لەكاتی ریجیمدا زۆر باشە.
  • بۆچی چای سەوز بۆ دابەزاندنی كێش باشترە لەچای ڕەش؟
  • هەردوو جۆرەكەی چای لەجۆری سەوز و ڕەش لەهەمان ڕووەك بەرهەمدێن، بەڵام چای ڕەش تەخمیر دەكرێت ڕەنگەكەی دەگۆڕێت بۆ ڕەش، چای سەوز بۆ ماوەیەكی كەم وشك دەكرێتەوە بۆیە ڕەنگەكەی ناگۆڕێت ماددە دژە ئۆكسان و ڤیتامینە كانزایەكانی تێدایە كەلەڕووی تەندروستییەوە باشترەو بۆ ریجیم بەسوودە.
    بۆچی هەندێك كەس دوای نانخواردن هەست بەبرسێتی دەكەن؟
  • هۆكارەكەی بۆ ریجیمی قورس و ناتەندروست و یان هەبوونی كێشەیەكی تەندروستی یان كەمخەوی كە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو كەسە لەدوای نان خواردن هەست بەبرسیەتی بكات هەروەها نەخۆشی شەكرە و غودەی دەرەقی و قەلەقی و زیادەڕۆی لە وەرزش كرندا كایگەری لاوەكی لەبەكارهێنانی دەرماندا
ھەواڵی زیاتر