وەزارەتی تەندروستی ئەو پەیجە ساختانەی پروپاگەندە بۆ بەرهەمی بەناوگیادەرمانی و ماددەی جوانكاری دەكات، دادەخات

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

بە گوێرەی نوسراوێكی فەرمی كە واژووی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، لە نووسراوێکدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم دەكات هەموو (پەیج و ئەكاونتەساختەكان) لە سۆشیال میدیا ( فەیسبووك، سناپچات، ئینستاگرام، تیك تۆك) كە پروپاگەندە بۆ بەرهەمی بەناوگیا دەرمانی و ماددەی جوانكاری و ڕووخسار و پێست و ڕواندنەوەی قژ لەگەڵ بەهێزكردنی هەستە جنسییەكان دەكەن، دابخرێن.

بەهۆی بەربڵاوی و كاریگەری تۆڕەكۆمەلایەتییەكان و زیادبوونی ڕیكلامكردن بۆ بەشێكی زۆری بەرهەمی بەناوگیایی و جوانكاری لە لایەن كەسانی ناشارەزا بۆ ئەو جۆرە بەرهەمانە، وەزارەتی تەندروستیش بە نووسراوێكی فەرمی داوای داخستنی ئەو پەیجانە و سزادانیان دەكات.

ھەواڵی زیاتر