دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئەندامێکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا و پارێزگاری هەولێر، پێشخستنی سێکتەری پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ، لە قوتابخانەی ستێرلینگی بەریتانی، پێشوازی لە نووشینە موبارک، ئەندامی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوی پاریزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەکە، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری جیهانی و عێراقی و کەرکوکی کۆمپانیای پەروەردەیی ستێرلینگی بەریتانی و بەڕێوەبەری گشتیی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر لە هەولێر کە بەشێکە لە قوتابخانەکانی کۆمپانیایی ناوبراو ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر و نووشینە موبارک، لە بارەی پێشخستن و پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە بەگشتی لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی، هاوکات ئاستی پەروەردەیی قوتابخانەکانی کۆمپانیایی ناوبراو ، گفتوگۆیان کرد.