بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی باڵای بنکەی لالش
بە بۆنەی (٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی ڕۆشنبیری و جڤاکی لالش، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و کادیر و ئەندامانی بنکەکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە کار و چالاكییەکانتان بدەن و لە خزمەت بزاڤی ڕۆشنبیری و کولتووریی ئێزدیان دابن.
بەو بۆنەیەوە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و ئایینزا و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە. هاوکات پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆمان بۆ بنکەی لالش دووپات دەکەینەوە.
هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان