یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ئەمڕۆ ٦ کورتە فیلم لە پایتەخت نمایش دەکرێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە لە چوارچێوەی خولێکی دیکەی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی دا، شەش کورتە فیلمی نوێی قوتابیانی کۆلێژ لە کاتژمێر ٥ـی ئێوارەدا لە ئێمپایەر سینەمادا نمایش دەکات.

“دانا محەممەد” سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: وەک چالاکییەکی ساڵانە و پشتیوانیکردن لەو قوتابیە بەهرەمەندانەی بواری شانۆ و سینەما، ساڵانە چەند کورتە فیلمێک کە بەرهەمی قوتابیانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرن لە چوارچێوەی فێستیڤاڵێکی هونەریدا نمایش دەکرێت، بۆ ئەمساڵیش ٦ بەرهەمی نوێ نمایش دەکەین، کە بەشێکن لە چیرۆکە کۆمەڵایەتیەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی و نیشاندانی ئازارەکانی تاکی ئەم وڵاتەیە تا دەگاتە بە خاڵی سەرکەوتن بەسەر گرفتەکان، بۆیە هیوادارم هونەرمەندان و خەڵکی هونەردۆستی ئەم شارە بۆ هاندانی نەوەی داهاتوو ئامادەی ئەو زنجیرە نمایشەی فیلم بن و ڕاو سەرنجی خۆیان دەربڕن.