له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ماوەی مانگێکە چەند حاڵەتێکی دزی ئەنجام درابوو کەبریتی بوو لەدزینی سبلیت لەهه‌ردوو گەرەکی هه‌ڤاڵان و هه‌ولێری نوێ.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له ئێستادا کەسێک بەناوی( س، ج،خ )، لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوان دەستگیرکراوە،بۆیە داوا لەھاوڵاتییانی دانیشتووی ئەم دوو گەرەکە دەکەین کە دزیان لێ کراوە پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرم٠٧٥٠٨٠٨٨٠٨٠