باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ سهرۆكی ئوسقۆفییهی ئیبرهشییهی كلدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئەو کێشانە کرد کە ڕووبەڕووی ئەندامانی کڵێسا دەبنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: مەتڕان بەشار وەردە سهرۆكی ئوسقۆفییهی ئیبرهشییهی كلدانی پێشوازی کرد لە ماسیپۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و پێکەوە گفتوگۆیان کرد دەربارەی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ئەندامانی کڵێسا دەبنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان.”