وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات كۆبووه‌وه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021، به ئاماده‌بوونی بەڕێوبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی لیژنەی رێکخستنەوەی هەیکەل، بۆ هاوتاکردنیان له‌گه‌ڵ وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ نوێنەرانی هه‌ردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو کۆبوونه‌وه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە میکانیزمی رێکخستنەوەی هێزەکان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و میلاكه‌ی، كه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له سه‌ر دراوه، كرا.
بەڕێوەبەری میلاکاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند، “هەوڵەکان بۆ راییكردنی كاره یاسایی و ئیدارییه‌كانی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمه‌رگه بەردەوامە ، چه‌ند قۆناغێكمان تێپه‌ڕاندووه و ئێستا له قۆناغی كۆتایی داین”.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، هەریەک لە نوێنەرانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو، ئاماده‌ییان بۆ هه‌موو رێككاره یاسایی و ئیدارییه‌كان، كه پێوست بێت بۆ پرۆسه‌كه، نیشاندا.