وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 25 هه‌لی كاری لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان ڕادەگەیەنێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ (25) پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیەنێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لەم لینکە زانیاری زیاتر وەربگرن و ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی ڕۆژی شەممە 11ی ئایاری 2024 داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.