دوای دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس-دا، ئه‌مه‌ریكا به زستانێكی سه‌خت و ناخۆشی تردا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌ویش له‌دوای هه‌ڕه‌شه‌ی جۆری گۆڕاوی نوێ ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن- Omicron)كه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌تاكه‌ی به‌رپا كردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز هه‌رچه‌نده حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا ڤایرۆس له ئه‌مه‌ریكا زیادیكردووه به رێژه‌ی 45% له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه بۆ 40% به‌رزبۆته‌وه به شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 123 هه‌زار زیادیكردووه.
ئه‌م ترسه له دوای مردنی یه‌كه‌م كه‌س هات له ته‌كساس به‌هۆی جۆری گۆڕاوی نوێ ڤایرۆسه‌كه كه به (ئۆمكرۆن- Omicron) ناسراوه.
دوێنێ 20 كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021)، لینا هیدالگۆ دادوه‌ری كه‌رتی هاریس له ته‌كساس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، مردنی یه‌كه‌م كه‌سی راگه‌یاند به هۆی جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا ڤایرۆس (ئۆمكرۆن).
به‌پێی رۆژنامه‌ی هیوستن كۆرنێل، دوای مردنی ئه‌و كه‌سه، حاڵه‌تی پرته‌قاڵی له كه‌رتی هاریس راگه‌یه‌نرا كه به ئاستی دووه‌م دێت له ترسی په‌تا و نه‌خۆشییه‌كان، بۆیه ئه‌مه‌ش ترسی گه‌وره‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوكردۆته‌وه، چونكه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا رۆژانه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له كه‌رتی هاریس-ی ته‌كساس له 68 كه‌سه‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ 110 كه‌س.
جۆناسان راینه‌ر شیكه‌ره‌وه‌ی پزیشكی له كه‌ناڵی سی ئێن ئێن وه‌سفی شه‌پۆلی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ی به تسونامی كرد له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كه ده‌كه‌وینه ساڵی نوێی 2022.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ڤایزه‌ر كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دروستكردنی ڤاكسین دژی كۆر‌ونا ڤایرۆس له نوێترین راگه‌یه‌نراویدا بڵاویكرده‌وه كه پێشینی ده‌كرێت تا ساڵی 2024 ڤایرۆسه‌كه له جیهاندا به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی تا ئه‌و كاته به‌شێكی گه‌وره‌ی منداڵانیش ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و توانای گه‌شه‌ی ڤایرۆسه‌كه په‌كده‌خات.
هه‌روه‌ها دوێنێ 20ی كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021) به‌رپرسانی ته‌ندروستی فیدرالی رایانگه‌یاند كه ئۆمكرون پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات كه ئێستا جۆرێكی ترسناكی ڤایرسه‌كه‌یه له ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌ك 73%ی ئه‌وانه‌ی كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون له هه‌فته‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌م جۆره‌وه بووه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) له نوێترین داتادا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی پێشوودا تووشبووان به‌هۆی (ئۆمكرۆن- Omicron) شه‌ش ئه‌وه‌نده زیادی كردووه.