سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریای كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی 2024 لە دەڤەری بارزان، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا، سەردانی ئەو خێوەتگەیەی کرد.

جێگەی ئاماژەپێدانە ئەم خێوەتگەیە لە چوارچێوەی خولەکانی پەرەپێدانی مرۆیی بۆ لاوان و گەنجان لەلایەن دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بەڕێوە دەچێت.

کار و چالاکییەکانی ئەو خێوەتگەیەش، سەردانی مەیدانی بۆ شوێنەوارە مێژووییەکان و گوتنەوەی وانەی تیۆری و بابەتەکانی پەیوەست بە ژینگەپارێزی و پێکەوەژیان دەگرێتەوە.

هەر لە چوارچێوەی ئەو پرۆگرامەشدا، کار و چالاکییەکانی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە کوردستانی سووریا بە شێوەی ئینفۆگرافیک نمایش کران.

ھەواڵی زیاتر