سبەی چوارشەممە، ١ ی ئایاری ٢٠٢٤، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی چوارشەممە، ١ ی ئایاری ٢٠٢٤، بە بۆنەی ڕۆژی کرێکارانی جیهان، لە سەرجەم دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت. ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ ی ئایاری ٢٠٢٤، دەوامی فەرمی و ئاسایی دەست پێ دەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری