یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

توێژینەوەیەك دەربارەی ناسنامەی كورد، كولتوور و زمانی كوردی

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

ناوەندی “ئامێز” لە شاری كۆڵن لە ئەڵمانیا، كۆڕێك بۆ دكتۆر فەریاد فازیل عومەر رێكخست. لە كۆڕەكەدا ڕێز لە زانا و نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ و ئەكادیمیست و دامەزرێنەرو سەرۆكی ئینستیتوتی خوێندنی كوردی بەرلین و بەڕێوبەری پێشووی ئیشوكاری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستی ڕێكخراوی گەلانی هەڕەشەلێكراو، دكتۆر فەریاد فازیل عومەر نرا. بەڕێزیان توێژینەوەیەك دەربارەی ناسنامەی كورد، كولتوور و زمانی كوردی پێشكەش كرد.

ناوەندی كوردیش سەنتەر لە دەرەوەی وڵات ئاماژەی بەوە داوە كە لە توێژینەوەكەی ئەو توێژەرە كوردە باس لەوە كراوە لە ھەزاران و بەتایبەتی لە سەدان ساڵی ڕابردوودا وڵاتە داگیركارەكان نەیانتوانی ناسنامەی كورد، كولتوور و زمانیان بتوێننەوە یا لەناویانبەرن و بیانكەن بەڵام ئەوروپییەكانی ئەم سەردەمە بە لەخۆباییبوونیان و دانبەڕاستیدا نەنان، كە كوردەكان لە ئەوروپا نەتەوەیەكی سەربەخۆن، مێژوو، زمان و كولتووری تایبەتی خۆیان ھەیە. ئەگەر ئەمە نەكەن و پشتگیریی نەشونماكردنی كولتوورەكەیان نەكرێ، ئەوا لە داھاتوویەكی نزیكدا نەوەكانی كورد لە ئەوروپا دەبنە ئەڵمان، ئینگلیز، ھۆڵەندی، فەڕەنسی و ئیتاڵی.