لە هەڵەبجە دەست بەسەر 200 کارتۆن یاری (ئاگرین)ی منداڵان دا گیرا، کە مەترسین بۆ سەر گیانی منداڵان و بێزارکردنی هاووڵاتیان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئاسایشی هەڵەبجە، هێزەکانیان تونیویانە “لەناو دوو كۆگادا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆری یاری ئاگرینی جۆراو جۆر كه به‌نیازبوون له بازاڕدا ساغی بكه‌نه‌وه، ئه‌و جۆره یاریانه ده‌كرێت ببێته مه‌ترسی بۆ مناڵان و بێزار كردنی هاووڵاتیان، و نانه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ بۆ ئاهه‌نگ گێرانی ئه‌و بۆنانه‌ی كه له ساڵی نوێ‌دا بهریوهدهچن”.
روونکراوەتەوە: “له‌ناو هه‌ردوو كۆگاكه‌دا بڕی (200) كارتۆن كه ده‌كاته زیاتر له (4.5) چوار تۆن و نیو، یاری ئاگرین سه‌رجه‌می ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و دۆسیه لێكۆڵیه‌نه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه لێكۆكینهوهی زیاتریش به‌رده‌وامه”.