ڕائیب جادر – هەولێر
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی ڕووباری شین بەگوژمەی زیاتر لە سێ ملیار و دوو سەد و حەفتا و دوو ملیۆن دینار و، یاریگایەکی وەرزشی بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار و چوار سەد و پەنجا و شەش ملیۆن دینار، لە سنووری ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی دانرا.
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک، ڕایگەیاند، لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەردەوام دەبین و لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی ڕێگەیەکی گەشتیاری، دادگەی ئامێدی و کۆلێژی پەروەردەی بنیاتی ئامێدی دادەنێین.
پارێزگاری دھۆک، گوتیشی: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت دەداتە سنووری قەزای ئامێدی و ئەوان وەکو حکوومەت بڕیاریانداوە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان لەو سنوورە زیاد بکەن