گەرمیان گلی – ههولێر
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای خستنەڕووی پێشنیازەکانی، تیمەکانی ئەندازەی کۆمپانیای جێبەجێکاری ڕاسپارد، بۆ چۆنیەتی دیزاینکردنی دەروازەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زیادکردنی ڕووبەڕی سەوزایی و دوورگەی ناوەڕاستی شەقامی دوو سایتی سپیلک – خەلیفان و دووڕیانی سپیلک – بارزان.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند: هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە یاوەری قایمقامی قەزای خەلیفان مەغدید عەریف ئەحمەد، بۆ مەبەستی ئاگاداربوون لە جێبەجێکردنی کاروباری پرۆژەکانی قەزای خەلیفان و بەدواداچوون بۆ بەربەستەکانی بەردەمییان، سەردانی پرۆژەی دووسایدی(سپیلک – خەلیفان) لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد.
وتیشی: هەر لە میانەی سەردانەکەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری ئاوی سۆران و بەڕێوەبەی رێگاوبانی سۆران، پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی گەشتیاری بەسەرکرایەوە. دواتر سەردانی بەشی دووەمی پڕۆژەی دووساید و کەمەربەندیی قەزای خەلیفان کرد.
ههڵگورد شێخ نهجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: وەکو هەنگاوی یەکەم دوو سایدی سپیلک – خەلیفان بەرەو قۆناغی تەواوبوون دەچێت و لە ئایندەیەکی نزیک تەواو دەبێت، هەنگاوی دووەم تاکو زارگەلی دەبێت و هەنگاوی سێیەمیش بەرفراوانکردنی ناو گەلی عەلی بەگە، لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانیش کە دەمانەوێت ئاستی بازرگانی تێدا بەرزبکەینەوە دەبێت گرنگی بە رێگاوبان و بەرفراوانبوونی رێگاکان بدەین.
دووسایدی سپیلك – خهلیفان، گووژمهی هەشتا ملیار دیناری بۆ تهرخانكراوهو ماوهی پڕۆژهكه ٦٠٠ ڕۆژی كاره، توانای مرۆییی ٤٦٠ كهسه و به ١٨٧ ئامێری جۆراو جۆر بهشێوهی ٢٤ كاتژمێری كاری تێدادهكرێت.