زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی چواره‌می لالیگا دوو یاریی ده‌كرێن: (ڤیاریال ـ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس) كات 09:00ـی شه‌و، (سێڤییا ـ بارسێلۆنا) كاتژمێر 11:30ـی شه‌و.
  • ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: (ئۆدێنزی ـ سالیرنیتانا) كات 08:30ـی شه‌و، (جێنوا ـ ئاتاڵانتا) كات 10:45 خوله‌كی شه‌و، (یوڤێنتۆس ـ كالیاری) كات 10:45 خوله‌كی شه‌و.
  • یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سه‌ناعه‌ سه‌ردانی به‌غدای كرد و پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ئاشته‌واویی له‌ نێوان یانه‌ی هه‌ولێر و شوڕته‌ كرا. دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر سه‌ناعه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا، شاندی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن (حیسام ساحێب جەزائیری) بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی مەدینە سەدر پێشوازی لێكرا. دواتر دانیشتنێكی تایبه‌ت كرا به‌ ئاماده‌بوونی وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یانه‌كه‌ و محه‌مه‌د خۆشناو جێگری دووه‌می سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و دیدار حامید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سەرۆکی یانەی شوڕتە و هەندێک لە وەرزشوانانی ناوچەکه‌ش له‌ دانیشتنه‌كه‌ ئاماده‌بوون و تێیدا کۆتایی بەو کێشە و گرفتانە هات، کە لە یاری نێوان هەولێر و شوڕتە لە جامی عێراق ڕوویاندا.
  • رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانی لە تویتەری خۆی رایگەیاند دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانییەتی تێنسی ئەبوزەبی و گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. رۆژنامەی مارکا هێمای بۆ ئەوە کردووە نادال دەبێتە پێنجەم دیارترین تێنسزان کە پشکنینی کۆرۆنای پۆسەتیڤ دەبێت دوای هەریەکە لە فێرناندۆ ڤێرداسکۆ و کارلۆس ئالکاراز و داڤیدۆڤیچ و رۆبێرتۆ کاربالیس. هێما بۆ ئەوەش کراوە نادال هەڕەشەی لەسەرە و ئەگەر هەیە نەتوانێت گەشتی مێلبۆرن بکات بۆ بەشداریکردن لە گراندسلامی کراوەی ئوسترالیا کە بڕیارە لە چواری مانگی داهاتوو دەستپێبکات.
  • فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دەیەوێت رێگری لە بەڕێوەچوونی شێوازی نوێی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات دوای ئەوەی یوێفا بڕیاریدا لە ساڵی 2024ـەوە بە رێککەوتن لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بەشێک لە هەڵبژاردەکانی کۆنمیبۆڵ بەشداری لە خولەکە بکەن.
  • رۆژنامەی دەیلی مەیل هێمای بۆ ئەوەی کردووە فیفا لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا بەربەست دەخاتە بەردەم ئەم پرۆژەیە کە لە کۆبوونەوەکە فێدراسیۆنی 211 وڵات بەشداری دەکەن. تێیدا فیفا پێیوایە ئەم پرۆژە نوێیە جیهان دەکاتە دوو بەش کە یەکەمیان یوێفا و کۆنمیبۆلە و دووەمیشیان تەواوی فێدراسیۆنەکانی دیکەیە. فیفا لەم کارەی یوێفا و کۆنمیبۆل توڕەیە چونکە بیرۆکەی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی دوو ساڵ جارێک کەم دەکاتەوە.
  • تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە یانەکانی پرێمەرلیگ کۆدەبنەوە لەسەر یەکخستنی هەڵوێستیان لەبارەی هەڵپەساردنی یارییەکانیان لە بۆکسینگ دای، هێما بۆ ئەوەش کراوە چەند یانەیەک بە پێویستی نازانن یارییەکان دواخرێن چونکە چارەسەری کۆرۆنا نییە و رێگری ناکات لە کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بەهۆی کۆرۆناوە لە گەڕی هەژدەمی پرێمەرلیگ لە کۆی 10 یاریی شەشیان دواخران و چاوەڕێ دەکرێت چەند یارییەکی دیکەش دوابخرێن.
ھەواڵی زیاتر