چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پۆلیسی دهۆك: ته‌رمی گه‌نجێك له‌ناو رووباری گه‌لی قه‌سرۆك دۆزرایه‌وه‌

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی گه‌نجێك له‌ناو رووباری گه‌لی قه‌سرۆك له‌ سنووری ناحییه‌ی ئه‌ترووش دۆزرایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هێمن حوسێن سولێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 27ـی نیسانی 2024)، ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی حوسێن نوره‌دین شێخ عه‌لی له‌ رووباری گه‌لی قه‌سرۆك له‌ سنووری ناحیه‌ی ئه‌ترووش دۆزرایه‌وه‌، كه‌ بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبوو.

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: “دوای دۆزینه‌وه‌ی، ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كرا”.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌م رووداوه‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌ترووش كرایه‌وه‌.