به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له ئه‌ستۆدایه، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی نیسانی 2024) فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی دکتۆر جەرجیس حەسەن ڕایگه‌یاند، پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی لەم هەلومەرجەدا دوو ئه‌ركی له ئه‌ستۆدایه، پاراستنی دوێنێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنی ئه‌مڕۆ.
فازڵ میرانی گوتیشی، پارتی به ته‌نیا بۆ دوێنێ سهرفرازییهكان نیشان نادات، به‌ڵكوو ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی، ئەوانەی دەڵێن خۆزگە ڕاپەرین نەکرابا، لەبیریان چووە كاتێك تەرمی ڕۆڵەکانیان بۆ ده‌گه‌ڕێندرایه‌وه، تەنانەت پارەی ئەو گولـلانەشیان لێ وەردەگیرایهوه کە کوڕەکەیانیان پێ ده‌كوشتن