پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

فیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی پەروەردەکان بەڕێوەدەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.25، لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر و بە ئامادەبوونى د. ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و بەڕێوەبەرانى گشتیی پەروەردە و وەرزشی هەولێر و بەڕێوەبەرانى پەروەردەکانى سنوورى بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و بەرپرسانى حکومى و حزبى و مامۆستایان و قوتابیانى قوتابخانەکان و وەرزشوان و وەرزشدۆستان، لە یاریگای نێودەوڵەتى شەهید فەڕانسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت، فیستڤاڵی ساڵانەی وەرزشی پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەدەچوو.

دواى ڕێگادان بەکردنەوەی، فیستیڤاڵ بە ڕێرەوی قوتابخانەکان و خواردنی سوێندی وەرزشی دەستی بە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان کرد، پاشان لە لایەن وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە ئامادەبووان، خەڵات بەسەر یاریزانە براوەکانی یارییەکان و قوتابخانەکان دابەشکرا.