پهیمانگهی ئاماری تورکیا ئاماژه بهوه دهكاتهوه قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ عێراق لە ماوەی ساڵی 2023 گەیشتووەتە نزیکەی 13 ملیار دۆلار.
ئهمڕۆ (پێنجشهممه 25ـی نیسانی 2024) پهیمانگهی ئاماری تورکیا دووپاتی کردەوە کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ عێراق لە ماوەی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 12.8 ملیار دۆلار، هاوکات ئەنقەرەش لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کەرەستەی لە بەغداوە هاوردە کردووە.
ئهو پهیمانگهیه ئاماژەی بەوەش کردووه، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا به لوتکە گهیشتووه و 17.3 ملیار دۆلار بووه.
پێشتر عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا ڕایگەیاندبوو، پێشبینی دەکرێت قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا بگاتە 15 ملیار دۆلار.
پۆڵات، دووپاتی کردبووهوه کە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق بۆ مۆر کردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە.