ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی (29) ساڵەی دامەزراندنیان، سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانی عێراقی کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی هەولێر پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە، هەروەها تیشکی خستەسەر پتەوکردنی زیاتری برایەتی و پێکەوە ژیانی مێژوویی گەلی کورد و گەلی تورکمان و تەواوی پێکھاتەکانی تری هەرێمی کوردستان، کە بووەتە بەشێكی گرنگی هەرێم و هەولێری پایتەخت و وەك نموونەیەكی سەركەوتوو و جێگای سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە قەڵەم دەدرێت.